کاتەر پیلار قەنەفەیە بۆ پاڵکەوتن و پشوودان!
دیزاینە تایبەتەکەی کە لەسەر شێوەی پەراسووە شێوەی چەماوەکانی پشت وەردەگرێت و 100٪ ئاسوودەیی دەبەخشێت لە کاتی دانیشتن یان پاڵکەوتندا.
لە 7 ڕەنگی جیاواز و لە قوماشی قەدیفە و پالوما بەردەستە کە لەگەڵ هەموو جۆرە دیکۆرێک و ڕێکخستنێک بۆ شوێنەکانی ناوەوە و دەرەوە دەگونجێت.
وردەکاریەکانی بەرهەم:
- بەکارهێنانەکان: شێوەی کاتەر پێلار و دیزاینی شێوە پەراسووەکەی وای لێکردووە هەڵبژاردنێکی گونجاو بێت بۆ پاڵکەوتن زیاتر لە پین باگز و لە هەمان کاتدا هەڵبژاردنێکی ئاسوودەیە بۆ دانیشتن چونکە شێوەی جەستە و چەماوەکانی پشت بەتەواوی وەردەگرێت.
- بەرگی دەرەکی:
1 - قەدیفە: قوماشێکی سادەیە کە چەند تەقەڵی نەرمی تێدایە کە دیمەنێکی ڕاقیتری پێ دەبەخشێت. تەنها بۆ بۆشاییە داخراوەکان بەکاردەهێنرێت.
2 - پالوما: ماددەی قوماشی نەرم و سارد، بەرگەی ئاو و تیشکی خۆر دەگرێت. بەکاردێت بۆ شوێنەکانی داخراوو یان کراوە.
- پێکهاتەی هاوەوە:پێکهاتەی ناوەوەی کاتەر پیلار تۆپی فلینە (ستایرۆفۆوم) کە شێوەی جەستە وەردەگرێت و ئەو ئاسودەیە دابین دەکات کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی.
خاوێنکردنەوە:
بەرگەکانی دەرەوەی کاتەر پیلار ناتوانن لاببرێن، بۆیە باشترین ڕێگا بۆ پاککردنەوەیان بەکارهێنانی فڵچەی نەرم و شلەی پاککەرەوەیە بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیان بە خاوێنکردنەوە هەیە.
- گۆڕینی بەرگەکان: بەرگی دەرەوەی کاتەر پیلار دەتوانرێت بە قوماشی تر و بە بژاردەی 6 ڕەنگی جیاواز بگۆڕدرێت کە بۆ شوێنەکانی ناوەوە و دەرەوە گونجاوە.
پێوانە و کێش: درێژی کاتەر پیلار 75 سانتیمەتر و پانییەکەی 100 سانتیمەتر × ×بەرزییەکەی 70 سانتیمەتر دەبێت. کێشی کاتەر پیلار 6 کیلۆیە.
گەرەنتی بەرهەم: کاتەر پیلار بە گەرەنتی 6 مانگ ئەمانە دەگرێتەوە:
- گۆڕینی بەرگی دەرەکی لە حاڵەتی زیان پێگەیشتنی پیشەسازی.
- دووبارە پڕکردنەوەی پێکهاتەی ناوەوە لە کاتی دابەزینی بەرهەمەکە.
Mal |
Paloma, Qedîfe |
---|---|
Reng |
Turquoise, Zer, Rengê xakî, Navy Blue, Pembe, Gewr |
