پاندا

75,000 IQD 60,000 IQD

SKU: 4f:Lazy Panda

Danasîna hilberê
 پاندا باشترین هەڵبژاردەیە بۆ منداڵانی تەمەن 3 بۆ 8 ساڵ!
بچووک، سووک و قەبارەی گونجاوە بۆ منداڵان.
وردەکارییەکانی بەرهەم:
- بەکارهێنان: پاندا بۆ منداڵانی تەمەن 3 بۆ 8 ساڵ دانیشتنێکی ئاسوودە دابین دەکات، چ بۆ یاریکردن، خوێندن یان سەیرکردنی تەلەفزیۆن.
- بەرگی دەرەکی: ماددەی فەرووی پاندا نەرم و ئاسوودەیە و بە چەند شێوەی جیاواز بەردەستە کە دەیکاتە پەسەندترین هەڵبژاردە بۆ منداڵان.
- بەرگی ناوەوە: ماددەی فەرووی پاندا بەرگێکی ناوەوەی هەیە کە پارێزگاری زیاتر بۆ بەرهەمەکە دابین دەکات لە حاڵەتی تێکچوونی بەرگی دەرەوەی.
-پێکهاتەی ناوەوە: پێکهاتەی ناوەوەی پاندا تۆپی فلینە(ستایرۆفۆم) کە شێوەی جەستە وەردەگرێت و ئاسوودەیی بۆ منداڵان دابین دەکات.
- گۆڕینی بەرگ: دەتوانرێت بەرگی فەرووی دەرەوەی پاندا بە ماددەیەکی تر بگۆڕدرێت کە دوو بژاردەی جیاوازی هەیە.
خاوێنکردنەوە:
ماددەی فەروو بۆ شوشتن لە جلشۆردا گونجاوە، بە مەرجێک جلشۆرەکە بە پلەی ئاوی سارد و بەبێ بەکارهێنانی سپیکەرەوە لەسەر بەرنامەی قوماشی ناسک دابنرێت.
پێوانە و کێش:
تیرەی پاندا 50 سانتیمەتر × بەرزییەکەی 78 سانتیمەتر دەبێت. کێشی پاندا تەنیا 2 کیلۆیە واتە زۆر ئاسانە بۆ منداڵان هەڵیبگرن و شوێنی بگۆڕن.
گەرەنتی بەرهەم:
پاندا بە گەرەنتی 6 مانگ ئەمانە دەگرێتەوە:
- گۆڕینی بەرگی دەرەکی یان ناوەوە لە حاڵەتی زیان پێگەیشتنی پیشەسازی.
- دووبارە پڕکردنەوەی پێکهاتەی ناوەوە لە حاڵەتی دابەزینی.