قەنەفەی برۆکلن ئاسوودەترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دیکۆری ڕەسمی شوێنەکە بپارێزن بەڵام لە هەمان کاتدا هەستێکی گەنجانە و موڕیحی هەبێت.
پێکهاتەی دەرەوەی لۆکە و کەتانە لەسەر پێست نەرمن و گۆشەی لەگەڵە و شوێنی زیاتر بۆ پاڵپشتی دەست یان پشت دابین دەکات و بۆ دانیشتنە درێژخایەنەکان یان ماوە کەمەکان زۆر گونجاوە و دەحێسێنەوە.
وردەکاریەکانی بەرهەم:
- قەنەفەکە لە دوو کورسی سەرەکی فراوان پێکهاتووە لەگەڵ دوو گۆشەی گەورە بۆ پاڵپشتی کردنی پشت لەگەڵ 4 گۆشەی بچووکی ڕازاندنەوە.
- هەیکەلی قەنەفەکە: هەیکەل و قاچەکانی قەنەفەکە لە داری چنار دروستکراون، هەیکەلەکەی بە بەستەری لاستیکی داپۆشراوە و بە چینێکی تەنک لە ئیسفنجی نەرم و فایبەر داپۆشراوە.
- بەرگی دەرەوەی: بەرگی دەرەوەی قەنەفەکە لە قوماشی 100٪ پۆلیستەر دروستکراوە و بە دوو قوماش بەردەستە کە نەرمن لەسەر پێست، هاوشێوەی پێکهاتەی لۆکە یان کەتان.
- حەشوەی کورسیەکان:حەشوەی کورسیەکان و حەشوەی گۆشەکان لە چینێکی فایبەری نەرم دروستکراون کە بە چینێکی تەنک لە ئیسفەنج داپۆشراوە کە دانیشتنتان زۆر ئاسوودە دەکات.
- پێوانەکان: درێژی قەنەفەی برۆکلن 220 سانتیمەتر× پانییەکەی 104 سانتیمەتر × بەرزییەکەی 85 سانتیمەتر. بەرزی کورسی قەنەفە 52 سانتیمەتر.
چاودێری و خاوێنکردنەوە:
1- قەنەفەکە مەخەنە بەر تیشکی خۆر بۆ ئەوەی قوماشەکە ڕەنگی خۆی بپارێزێت بەبێ ئەوەی بگۆڕێت.
2- پاش چەند هەفتەیەک لە بەکارهێنان بە بەردەوامی حەشوەی ناو گۆشەکان دابەش بکەوە (بە ڕێگەی لێدانی هێواش) بۆ ئەوەی دانیشتنتان بە ئاسوودەیی بمێنێتەوە و حەشوەکە لە یەک شوێندا کۆنەبێتەوە.
3- پاڵنەدان بە قەنەفەکە لە حاڵەتی گۆڕینی شوێنەکەی و پەنابردن بۆ بەرزکردنەوەی بەتەواوی لەسەر زەوی بۆ دڵنیابوون لەوەی قاچەکانی نەشکێن.
4- ڕشتنی شلە لەسەر قەنەفەکە بەدوور بگرە.
5- بەرگی گۆشەکان بۆ شوشتن لە ئامێری جلشۆری کارەبایی گونجاوە، بە مەرجێک ئاوی پلەی شلەتێن و شلەی شوشتنی نەرم بەکار بهێنرێت بۆ پاراستنی ڕەنگی قوماشەکان و پارێزگاریکردنیان لە گرژبوونەوە.
6- دەتوانرێت هەیکەلی قەنەفەکە بە سڕینەوە بە قوماشێکی تەڕ پاک بکرێتەوە بە هێواشی بۆ ئەوەی نەرم بمێنێتەوە.
گەرەنتی:
قەنەفەکە گەرەنتی 3 ساڵی لەگەڵە لە حاڵەتی کەموکوڕی دروستکردن
Mal |
Materyalên pembû, Materyalên Linen |
---|---|
reng |
Beiji, birêvebirin, şîn, Indigo, Zeytûn, gewr ronahî |