قەنەفەی برۆکلن - 3 کورسی

1,695,000 IQD

Mal: Materyalên pembû

Materyalên pembû
Materyalên Linen

reng: Beiji

Beiji
birêvebirin
Indigo
şîn
Zeytûn
gewr ronahî

SKU: 373BrViv:Beige

دەربارەی بەرهەمەکە


قەنەفەی برۆکلن ئاسوودەترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت دیکۆری ڕەسمی شوێنەکە بپارێزن بەڵام لە هەمان کاتدا هەستێکی گەنجانە و موڕیحی هەبێت.
پێکهاتەی دەرەوەی لۆکە و کەتانە لەسەر پێست نەرمن و گۆشەی لەگەڵە و شوێنی زیاتر بۆ پاڵپشتی دەست یان پشت دابین دەکات و بۆ دانیشتنە درێژخایەنەکان یان ماوە کەمەکان زۆر گونجاوە و دەحێسێنەوە.

وردەکاریەکانی بەرهەم:

- قەنەفەکە لە 3 کورسی سەرەکی فراوان پێکهاتووە لەگەڵ 3 گۆشەی گەورە بۆ پاڵپشتی کردنی پشت لەگەڵ 4 گۆشەی بچووکی ڕازاندنەوە.

- هەیکەلی قەنەفەکە: هەیکەل و قاچەکانی قەنەفەکە لە داری چنار دروستکراون، هەیکەلەکەی بە بەستەری لاستیکی داپۆشراوە و بە چینێکی تەنک لە ئیسفنجی نەرم و فایبەر داپۆشراوە.

- بەرگی دەرەوەی: بەرگی دەرەوەی قەنەفەکە لە قوماشی 100٪ پۆلیستەر دروستکراوە و بە دوو قوماش بەردەستە کە نەرمن لەسەر پێست، هاوشێوەی پێکهاتەی لۆکە یان کەتان.

- حەشوەی کورسیەکان:حەشوەی کورسیەکان و حەشوەی گۆشەکان لە چینێکی فایبەری نەرم دروستکراون کە بە چینێکی تەنک لە ئیسفەنج داپۆشراوە کە دانیشتنتان زۆر ئاسوودە دەکات.

- پێوانەکان: درێژی قەنەفەی برۆکلن 310 سانتیمەتر× پانییەکەی 104 سانتیمەتر × بەرزییەکەی 85 سانتیمەتر. بەرزی کورسی قەنەفە 52 سانتیمەتر.

چاودێری و خاوێنکردنەوە:

1- قەنەفەکە مەخەنە بەر تیشکی خۆر بۆ ئەوەی قوماشەکە ڕەنگی خۆی بپارێزێت بەبێ ئەوەی بگۆڕێت.

2- پاش چەند هەفتەیەک لە بەکارهێنان بە بەردەوامی حەشوەی ناو گۆشەکان دابەش بکەوە (بە ڕێگەی لێدانی ‌هێواش) بۆ ئەوەی دانیشتنتان بە ئاسوودەیی بمێنێتەوە و حەشوەکە لە یەک شوێندا کۆنەبێتەوە.

3- پاڵنەدان بە قەنەفەکە لە حاڵەتی گۆڕینی شوێنەکەی و پەنابردن بۆ بەرزکردنەوەی بەتەواوی لەسەر زەوی بۆ دڵنیابوون لەوەی قاچەکانی نەشکێن.

4- ڕشتنی شلە لەسەر قەنەفەکە بەدوور بگرە.

5- بەرگی گۆشەکان بۆ شوشتن لە ئامێری جلشۆری کارەبایی گونجاوە، بە مەرجێک ئاوی پلەی شلەتێن و شلەی شوشتنی نەرم بەکار بهێنرێت بۆ پاراستنی ڕەنگی قوماشەکان و پارێزگاریکردنیان لە گرژبوونەوە.

6- دەتوانرێت هەیکەلی قەنەفەکە بە سڕینەوە بە قوماشێکی تەڕ پاک بکرێتەوە بە هێواشی بۆ ئەوەی نەرم بمێنێتەوە.

گەرەنتی:

قەنەفەکە گەرەنتی 3 ساڵی لەگەڵە لە حاڵەتی کەموکوڕی دروستکردن

زانیاری زیاتر
Mal

Materyalên pembû, Materyalên Linen

reng

Beiji, birêvebirin, Indigo, şîn, Zeytûn, gewr ronahî