گۆشەی ئامبەر باشترین هەڵبژاردنە بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە پارچەی سەرەکی و دیزاینی بەدەست دروستکراوە و جیاوازە.
هەموو پارچەیەک کە هەیە لەلای هەر کەسێک خۆی لە خۆیدا تایبەتە چونکە پارچەکان بەدەست دروستکراون و بەتەواوی لە ئەوی تر ناچن.
- بەرگی دەرەکی: لە قوماشی کەتان دروستکراوە بە پێکهاتەیەکی سوک و نەرم لەسەر پێست و بە دەزووی 100٪ پەمۆ.
چاودێری:
1- بۆ ماوەیەکی درێژ گۆشەکە مەخەنە بەر تیشکی خۆر بۆ ئەوەی قوماشەکە ڕەنگی خۆی بپارێزێت بەبێ ئەوەی بگۆڕێت.
2- گۆشەکە لە شوێنێکی وشک و سارد و هەواگۆڕکێ بهێڵەوە بۆ ئەوەی کەڕوو تێیدا گەشە نەکات.
3- نفتالین بۆ ئەو شوێنەی کە گۆشەکەی تێدا هەڵگیراوە زیاد بکە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە تووشی ئەسپێ نەبێت.
خاوێنکردنەوە:
دەتوانین گۆشەکە بە دوو ڕێگا خاوێن بکەینەوە:
1- بەرگی دەرەوەی گۆشەکە دەربهێنە و بە دەست بیشۆ بە ئاوی شلەتێن و نەرمکەرەوە و دڵنیا ببنەوە لەوەی کە هیچ جۆرە سپیکەرەوەیەک بەکار نەهێنن.
2- بەرگی دەرەوە لێمەکەنەوە و بە فڵچەی نەرم و شلەی پاککەرەوە خاوێنی بکەنەوە بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیان بە خاوێنکردنەوە هەیە، هەروەها سەرنج بدەن کە شلەی پاککەرەوەکە سپیکەرەوەی تێدانیە.
- پێوانەی گۆشەکە : 45 × 45 سانتیمەتر.