سێتی قاپەکانی ئان

50,000 IQD
زیادکردن بۆ لیستی ئارەزووەکان

SKU: AmmMKD

دەربارەی بەرهەمەکە

 ئەم سێتی قاپانەی نانخواردن سادە و جوانن و چێژێکی تایبەت دەبەخشن بە هەر قاپێک. ئەم سێتەی نانخواردنمان بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە ڕاقی و بەهێز بێت، دڵنیایی دەدات کە هەموو ژەمێک بەتام و بەلەزەت دەرکەوێت.

بۆ خواردن لەناوی سەلامەتە - بێ قوڕقوشم و کادمیۆمە، واتە دەتوانیت بە سەلامەتی بۆ خواردنی گەرم و سارد بەکاری بهێنیت. بۆ فڕن سەلامەتە - لە فڕنێکی سارد دایبنێ و پاشان پلەی گەرمی برژاندن ورردە وردە بەرز بکەنەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە شۆکی گەرمی. تێبینیەکی گرنگ: ئەگەر پارچەیەکی سارد بخەیتە ناو فڕنێکی گەرم، لەوانەیە بشکێت و بەهۆی گۆڕانی لەناکاوی پلەی گەرمی تووشی شۆک بێت. سەلامەتە بۆ قاپشۆر - بەرهەمەکانمان سەلامەتن بۆ ئامێرە ئۆتۆماتیکەکان، بەڵام شوشتنی بە ئیسفنجێکی نەرم بۆ ماوەیەکی درێژ دەیهێڵێتەوە.


چاودێری گشتی

پارچەکانمان دەبێت بە ئاگاییەوە بەکار بهێنرێن کاتێک دەخرێنە سەر ڕووە ڕەقەکان وەک ڕووی گرانیت و سینکی سیرامیک
پەڕۆ یان قوماشی پارێزەر بەکاربێنە لەکاتی هەڵگرتن یان کۆکردنەوە
چاوەرێی کەموکورتی بچووک بکە وەک درزی بچووک چونکە بەتەواوی سروشتیە


ڕەهەندەکان:

سێتەکە لە 3 قاپ پێکهاتووە:

قاپێکی گەورە 28 سم
قاپێکی مامناوەند 22 سم
قاپێکی قۆڵ 15 سم